نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ سهید عهممار حهكیم كۆبووهوه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ سهید عهممار حهكیم كۆبووهوه
ھەر لە درێژەی بەرنامەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێوارەی دووشەممە ٢٠٢٥/١/١٣ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گرینگی بەھێزکردنی تێگەیشتنی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێویستیی کاری ھاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ دەستەبەرکردنی بەشداری ھەموو پێکھاتەکانی وڵات لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی کاروباری ووڵاتدا. لەمبارەیەوە ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرینگی پابەندی بە دەستوورەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکەکان و بەدیھێنانی دادپەروەری لەنێوان پێکھاتەکانی ووڵاتدا.
ھەروەھا ھەردوولا جەختیان لەسەر گرینگی یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی بەردەم ووڵات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو کە پشتگیری سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرد و جەختیان لە برەودان بە ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی، بەسەر ووڵاتەوە.
ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە