نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى كۆبووه‌وه
له میانى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ، سه‌رۆكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منی عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه ، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیری‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، ده‌ربڕى.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە