نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د حه‌لبووسى كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د حه‌لبووسى كۆبووه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخى سیاسى و ئه‌منی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی هاوكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگیری سیاسی ووڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاگانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 12030 جار خوێندراوەتەوە