نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه
له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منی عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى له ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه، تاوتوو كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منیدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یى و تیمه‌كه‌ى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگیریدا ئەنجامی دەدەن، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه ئه‌عره‌جى دووپاتى كرده‌وه كه ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه و ستایشى ڕۆڵى نیشتمانییانه‌ى نێچیرڤان بارزانى كرد له لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
ئەم بابەتە 61425 جار خوێندراوەتەوە