نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ جۆ بایدن ه‌وه‌ پێده‌گات

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ جۆ بایدن ه‌وه‌ پێده‌گات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/3/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، نامه‌یه‌كى له‌ جۆ بایدن سه‌رۆكى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ‏پێگه‌یشت.‏

له‌ نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بایدن جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرینگى ئه‌مریكایه‌ و پابه‌ندی به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى ووڵاته‌كه‌ى به‌ ئارامى و ‏سه‌قامگیری عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ده‌ربڕیوه‌.‏

سه‌رۆك بایدن هه‌روه‌ها هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه‌ كردووه‌ و ‏ستایشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگی پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا ‏نیشان داوه‌، هه‌روه‌ها پابه‌ندی ئه‌مریكاى به‌ به‌رده‌وامی پشتگیری هێزه‌ ‏ئه‌منییه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه‌، دووپات كردووه‌ته‌وه‌.‏

جۆ بایدن نامەکەى کە بە "ماتیو تولەر"ى باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بۆ بارزانى ناردووە، تیایدا باسى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سوپاى پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولێر کردووە و پشتگیری خۆشى بۆ هەرێم و هێزى پێشمەرگە نەشاردووەتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوى کردەوە له‌ نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرینگى ئه‌مريكايه‌ و پابه‌ندي به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى ووڵاته‌كه‌ى به‌ ئارامى و ‏سه‌قامگيري عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ده‌ربڕيوه‌".. "سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه‌ كردووه‌ و ‏ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگی پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا ‏نيشان داوه‌، هه‌روه‌ها پابه‌ندي ئه‌مه‌ريكاى به‌ به‌رده‌وامی پشتگيري هێزه‌ ‏ئه‌منييه‌كانى عيراق و پێشمه‌رگه‌، دووپات كردووه‌ته‌وه‌.‏"

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ "ئه‌مريكا ‏هەرێمی کوردستانێکی ‏ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ ‏عيراقێکی سەقامگیر ‏و گەشاوە ده‌بينێت. و "سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى ‏كوردستان پيرۆز كردووه‌".

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بایدن جه‌ختى له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ‏هەرێمی کوردستانێکی ‏ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ ‏عیراقێکی سەقامگیر ‏و گەشاوە ده‌بینێت.‏

سه‌رۆك بایدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى ‏كوردستان پیرۆز كردووه‌. ‏


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە