نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ى شه‌ممه 2024/1/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق، هاریكاری نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێویستى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵاتیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له ڕۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و یارمه‌تیدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ووڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به هێرش كردنه سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئارامى و ئاسایشى ووڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌یان به زیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات له قه‌ڵه‌م دا.
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە