نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شیاع سوودانى، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شیاع سوودانى، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
پاشنیوه‌ڕۆى شه‌ممه 2024/1/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ری ووڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كى جیددى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بوودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى دیكه‌ى كارگێڕى و دارایى و ئابوورى كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان زیانمه‌ند بن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ چاره‌یه‌كى یه‌ك جارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى دیكه نه‌كرێت.
ئەم بابەتە 12023 جار خوێندراوەتەوە