نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دووپاتى كرده‌وه كه عیراق دۆخێكى تایبه‌تى هه‌یه و هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته به‌شێك له كێشه‌كان، به‌ڵكوو وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكى یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى واقعییانه‌ى كێشه‌كان و گه‌یشتن به هاوبه‌شییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى نێوان لایه‌نه عیراقییه‌كان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/12/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه شیعییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی نوورى مالكى كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی عیراق، هه‌ڵبژاردنى ١٠ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و نیگه‌رانی ئه‌و لایه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازین، پرۆسه‌ى یاسایى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه وێڕاى ناڕه‌زایى و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆخ و ته‌حه‌دییه‌كانى ووڵات به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش و ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندی گشتى و داهاتووى وڵات، بگه‌نه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و دامه‌زراندنى حكوومه‌تێك كه ووڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاری هاووڵاتیان بێت، بتوانێت به‌ره‌وڕووى ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى ووڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگیرى بپارێزێت
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رنامه‌ى كارى شانده‌كه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە