نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدۆڵڵا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدۆڵڵا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
یه‌كشه‌ممه 2025/4/27 لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شا عەبدۆڵڵای دووەم ، شای شانشینی ئوردن ، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پته‌وكردنى زیاترى پەیوەندییەکانی شانشینی ئوردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابووری و ئەمنی دا، تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتە ناوچه‌یى و نێودەوڵەتییه‌كانى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی قووڵی خۆی بۆ هەڵوێسته‌كانى شانشینی ئوردنی هاشمی له پشتگیرى بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها پەیوەندییە مێژوویییه‌كان و دۆستایه‌تی نێوان هەردوولاى به‌رز نرخاند.
لاى خۆیه‌وه شا عەبدوڵڵای دووەم خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکان و هاوکاری هاوبه‌ش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها داكۆكی لە پابه‌ندی ئوردن بۆ پشتگیری هه‌ر هەنگاوێک کرد کە ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ گەلانی ناوچەکە بەهێز بکات.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرینگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە و باسیان له چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، كرد.
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە