نێچیرڤان بارزانى و هومام حه‌مموودى كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و هومام حه‌مموودى كۆبوونه‌وه
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه 2024/1/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و داكۆكییان له پاراستنى سه‌قامگیری ووڵات و به‌دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان.
گرینگی هاریكاری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کێشه‌كانى ئه‌م قۆناغه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە