نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، ئێواره‌ى هه‌ینى، 2023/2/17، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وى قه‌ته‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه.
ئال سانى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى دووپات كرده‌وه و هیواى خواست زه‌مینه و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ كه‌رتى تایبه‌تى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان فه‌راهه‌م ببێت. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌م باره‌وه نیشان دا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی هه‌وڵدان و كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرینگی چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه. له‌مباره‌وه باس له ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئه‌رێنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كرا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە