نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئاڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئاڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

ھەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانید‌ا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نیوەڕۆی ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ ھانز جۆرج ئەنگەلکە، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ناوخۆی ئاڵمانیا، باسیان لە ھاوکاری ھاوبەشی ئەمنی ئاڵمانیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەردوولا جەختیان لە برەودان بە ھاوکاری ئاڵمانیا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی کۆچبەران و کۆچی نایاسایی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان کردەوە، ھەروەھا تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکان ھەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا وێڕای سەرکۆنەکردن، نێچیرڤان بارزانی، ھاوسۆزی خۆی بۆ گەل و دەوڵەتی ئاڵمانیا و کەس وکاری قوربانیانی ھێرشە تیرۆرستییەکەی دوێنێ لە میوونشن دەربڕی کە لە ئەنجامی ھێرشێک بە ئۆتۆمبێل، ژمارەیەک ھاووڵاتی بریندار بوون.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە