نێچیرڤان بارزانى : پارتى و سلێمانى لێك جیاناكرێنهوه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى : پارتى و سلێمانى لێك جیاناكرێنهوه
یهكشهممه 2025/11/2 نێچیرڤان بارزانى، له سلێمانى بهشداری له بانگهشهى ههڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستاندا كرد كه به ئامادهبوونى ژمارهیهكى گهورهى جهماوهر و ڕێكخستنهكانى پارتى له سلێمانى، ههڵهبجه، گهرمیان و ڕاپهڕین، بهڕێوهچوو.
له ووتهیهكدا جهختى له خواستى پارتى دیموكراتى كوردستان كردهوه كه دهیهوێ خزمهتى ناوچهكه بكات، بۆ ئهو مهبهستهش داواى له دهنگدهرانى ناوچهكه كرد ئهو دهرفهته بدهنه پارتى و له ههڵبژاردنى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقدا دهنگ بدهنه لیستى 275ى پارتى.
ئهمه دهقهكهیهتى:
هەڤاڵانی خۆشەویست،
جەماوەری پارتی،
خەڵکی کوردستانپارێزی سلێمانی،
سڵاوی خواتان لێ بێت.
دەمەوێ لێرەوە، لە سلێمانییەوە سڵاو بنێرم بۆ جەماوەری پارتی و هەموو خەڵکی خۆشەویستی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
هەموو لایەكتان بەخێر بێن، بەسەر چاو.
جەماوەری پارتی و هەموو خەڵکی خۆشەویستی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین. هەموو لایەكتان خۆشەویستن. ئێوە بەشێکی گرینگن لە مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان. پارتی بە ئێوەوە سەربەرزە و بە ئێوەوە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە.
هێز و خۆشەویستییەکی گەورەتان لە ناو پارتیدا ههیه. پارتی خاوەنی ئێوەیە، ئێوەش خاوەنی پارتین، خاوەنی ڕێبازی بارزانین.
پارتی سلێمانی یە، سلێمانیش هەر پارتی یە. خۆشەویستان لەبیریشتان نەچێت، ئێوە بەشێكى گرینگن لە كەمپینی یەك ملیۆن و زیاتریش بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
چاوهڕێین، خەڵكی خۆشەویستی ئەم دەڤەرە، چاوەڕێین ژمارەی دەنگەكانتان لە ئاست مێژووی خەباتی پارتی بێت لەم شارە، لهم دهڤهره. یەک ملیۆن بەبێ ئێوه تامی نییە، دەبێت یەك ملیۆن بێت. من كە هاتم و ئێوە بەو جۆش و خرۆشە دەبینم، پەیامێكم هێنابوو پێتان بڵێم كە پەیامێكم پێیە بۆ یەك ملیۆن، بەڵام كە ئێوەم بینی پەیامەكەم لە ملیۆنێك زیاتر بوو.
ئامادەن؟ ئامادەن؟
ئێمەش ئامادەین، ئێمەش ئامادەین، بۆ ئەو هەموو تەحەدییانەی لەبەردەمان دا لە عێراق دەكرێت.
خۆشهویستان، ئێوە ئامادەن بۆ یەك ملیۆن دەنگ؟ یەك ملیۆن.
خۆشەویستان، تێكۆشهرانى كوردستان، گهنجان،كوڕان و كچان، ئافرهتان و ژنان، خهڵكى ئازیزى سلێمانى،ههڵهبجه، گهرمیان، ڕاپهڕین، دڵینا بن، دڵخۆشی ئێوه، دڵخۆشییە بۆ ئێمە، خەمی ئێوەش، خەمی ئێمەیە. داواکاری ئێوە ئەرکی سەرشانمانە.
با ئەوەش بڵێین وەك ڕاستییەك لهم ناوچهیه نوێنەرایەتیی پارتی کەمە، بەڵام دڵینا بن لەوەی كە بەرنامەی پارتی گەورەیە بۆ ئەم ناوچەیە. بەڵام پێمانوایە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەم ناوچەیە، ناتەواوە، پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ ئەم ناوچەیە ناتەواوە، لەبەر ئەوە، خەمی ئێوە خەمی ئێمەیە.
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان تەماشای کەموکوڕییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان، ناکەین. کەموکوڕییەکانی ئەم ناوچەیە مایەی دڵخۆشی نین بۆ پارتی، بەڵکو كەم وكوڕییەكانی ئەم دەڤەرە مایەی خەمێکی گەورەن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئێمە وەک ناوچەی دەسەڵاتێکی سیاسی تەماشای ئێرە ناکەین، بەڵکو تەماشای ئەو دەڤەرە دەكەین، وەکوو بەشێکی خۆشەویستی کوردستان تەماشای دەکەین. پارتی حزبی سەرتاسەری کوردستانە. ناوچەگەریهتی لە بیرکردنەوەی پارتیدا نییه و شوێنی نابێت. یەکەمجار پارتى بوو ناوچەگەریهتی نەهێشت و کوردستانیبوونی چەسپاند. پارتی بۆ یەکەمجار شۆڕشی سەرتاسەری لە کوردستان بەرپا کرد، لەبەر ئەوە هیچ پارتییەک بە جیاکاری و جیاوازی، تەماشای هیچ شوێنێکی کوردستان ناکات.
کە شەقامێک لە هەڵەبجە یان لە زاخۆ درووست دەکرێت، وەک یەک پێی دڵخۆش دەبین. کە قوتابخانەیەک لە سەید سادق یان لە هەریر دروست دەکرێت، وەک یەک پێی دڵخۆش دەبین، کە سەرمایەدارێک هۆتێلێکی جوان لە سلێمانی یان لە هەولێر درووست دەکات، وەک یەک ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان پێی دڵخۆش دەبین. ئاسمانی سلێمانی، بەشێکی جوانی ئاسمانی کوردستانە، کە ئاسمانی سلێمانی گهشتى کەم بێ، گهشتى ئاسمانى له کوردستان کەم دەبێ، ئاسمان و خاکی ئێمە یەک ناویان هەیە، ئەویش کوردستانە.
من چەند جارێك لە قسەكانی خۆمدا ووتوومە: نابێ زۆنی زەرد و زۆنی سەوز هەبێ، دەبێ یەك زۆن هەبێت ئەویش زۆنی کوردستانە.
ئێمە دەزانین كەم وكوڕی هەن، ڕژێمى پێشوو زۆربەی کوردستانی وێران کرد، شەڕی داعش كاروانى ئاوهدانكردنهوه و پێش خستنى كوردستانى سست كرد، هێرشى كرده سهر پێشمهرگه، بەڵام نهیپرسى خوێنى كامهتان سهوز و خوێنى كامهتان زهرده! بهڵام پێشمهرگه قارهمانهكانى كوردستان، ههموویان پێكهوه، بهرگرییان له كوردستان كرد. ئاوەدانییەکی زۆر لە کوردستان دروست بووە، بەڵام هێشتا بە دڵمان نییە و دەبێ خێراتر و زیاتر و باشتری بکەین.
دەمانهوێ پارتی لەم ناوچەیە بەهێز بکەین. دەمانەوێ دەنگی پارتی لەم ناوچەیە زیاد بکەین. خهڵكى كوردستان شاهیده، لە هەر شوێنێک پارتی بوونی هەبێت، ئاوەدانی و خزمەتگوزاری زۆرتر دەبێت. پارتی بە قسە ئەمە ناڵێت، پارتی بە کردەوە سەلماندوویەتی، پارتی بە کاری خۆی بڕوانامهى ئاوەدانی لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان وەرگرتووە. پارتی شەهادەی ئاوەدانی هەیە. ئێمە حەزمان بە كار و كردارە بۆ ئێوە لەم ناوچەیە، بە ڕاستیش ئێوەش شایەنی باشترینن كە بۆتان بكرێت. کاتی ئەوە هاتووە هەڤاڵینە، خۆشەویستان، خەڵكی بەشەرەفی ئەم دەڤەرە، كاتی ئەوە هاتووە سلێمانی بگەڕێتەوە و پێگەی شایشتەی خۆی پێ بدرێت، وەک جاری جاران، پێشەنگی زانست و مەعریفە و دەستپێشخەری سیاسی و ڕۆشنبیرى بێت.
سلێمانی لە سەدەی بیست دا شاری پێشەنگ بوو. ڕۆڵەکانی بەشدار بوون لە دامەزراندن و سەرهەڵدانی قوتابخانە و فێربوون، دامەزراوەی سوپا، دادگەی دەوڵەت، یەکەمین زانکۆ،
یەکەمین بزاوتی ڕۆژنامەگەری، جووڵانەوەی سیاسی،
ئەدەبی و هونەری. ڕۆڵەکانی سلێمانی پێشەنگی شۆڕش و ڕاپەرین و بەرخودان بوون دژی زوڵم و داگیرکاری. شاعیر و نووسەرەکانی، پێشەنگی بیری ئازادایخوازی بوون، هەموومان دەڵێین ئێمە قەرزاری سلێمانین.
بەڕێزان، کاتی ئەوە هاتووە بەشێک لە منەت و قەرزی سلێمانی بدەینەوە و دیسانەوە و جارێكی تر سلێمانی بكەینەوە بە پێشەنگ. سلێمانی شاری وزە و دەستپێشخەرییە، شاری بەهرەی گەنج و لاو و ئافرهتە.
ئەمڕۆ لێرەم، لە حزووری ئێوەدام بۆ ئەوەی پێتان بڵێم: با پێکەوە سلێمانی جارێكی تر بخەینەوە سەر ڕێکچەی بەهێز و شایستەی خۆی. بۆیه: بۆ سلێمانییهكى باشتر و جوانتر، بۆ کوردستانێکی بەهێز و ئاوەدان، دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتى كوردستان.
دهنگدان ماف و بهرپرسیارییهتییه، بۆیه داواتان لێ دەکەم، هەموو کەسێک کە مافی دەنگدانی هەیە بچێت بۆ دەنگدان، ببنە بەشێکی گەورە، لە یەک ملیۆن دهنگ و زیاتر بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
خۆشهویستان، با پێتان بڵێم بۆ ئەم هەڵبژاردنانە لە هەموو ڕوویهکەوە بۆ کوردستان گرنگە؟ چوونكه، دەنگدانمان لە کوردستان، بەهێزبوونی کوردستانە لە بەغدا. لەبەر ئەوە ئەرکێکی نیشتیمانی هەموومانە دەنگ بدەین. ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردن لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی مادەی (١٤٠) زۆر بێت، دەنگی نوێنەرانمان لە پەرلەمانی عێراق و پرۆسەی سیاسی عێراق دا دلێرتر و بەهێزتر دەبێت.
خواستی گەلی کوردستان بۆ چەسپاندنی دەستووری فیدراڵی عێراق بۆ هەموو لایەک لە عێراق، ڕوونتر دەبێت، چوونکە دەبێ ئەم خولە بکەینە خولی جێبەجێکردنی دەستووری عێراق. کاتێک ئێوە دەنگ دەدەن، خەڵکی بە دڵی خۆتان دەنێرن بۆ پەرلەمانی فیدراڵی عێراق. ئەو نوێنەرانە دەنێرن کە داوای مافی گەلی کوردستان دەکەن. ئەو کەسانە دەنێرن کە داوای پاراستنی دەسەڵات و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن. سلێمانی، وەک ڕۆحی خۆی، دەبێ پەرلەمانتاری کوردستان پارێز بنێرێت بۆ پەرلەمانی عێراق. چوونکە لە ناخ و دەروون دا سلێمانی کوردستانی یە. سلێمانی مەڵبەندێکی سەرەکی بیری نیشتیمانپەروەری کوردستانە. سلێمانى كانگاى ڕۆشنبیرى و هونهر و داهێنانه.
ئهزموون سهلماندوویهتى: بۆ ئەوەی هێزی پاراستنی کوردستان لە بەغدا بەهێز بێت، دەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بێت، لەبەر ئەوە و بۆ ئەوەی پارتی بەهێزەوە بنێرین بۆ بەغدا، ڕۆژی دەنگدان بە پەیمانی یەک ملیۆن دەنگ هەموومان ئامادە دەبین لەسەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.
جهماوهر و خهڵكى ئازیزى سلێمانى،
لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ههرگیز سلێمانی و پارتی لێک دانەبڕاون، هەرگیزیش سلێمانی و پارتی لێک دانابڕێن، ئەوە خەونی ناحەزانمانە و بێگومان ئەو خەمنە دەبەنە گۆڕ.
مێژووی بنەماڵەی ئێمە، بنەماڵەی بارزان، لە پەیوەندی لەگەڵ سلێمانی دا زۆر لە مێژووی پارتیش کۆنترە. بارزانی لەگەڵ بنەماڵەی بارزاندا چەندین ساڵ لەلایەن حکوومەتی پاشایەتی عێراقهوه لە بارزان دوور خرابووەوە بۆ سلێمانی. لێرە، لەم شارە خۆشەویستە، تێکەڵاوییەکی بەرفراوانی دروستکرد.
بارزانی لێرەوە بە ئاگاداری شێخ مەحموودی نەمر ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ١٩٤٣، بە هاوکاری شێخ لەتیف بە نهێنی لە سلێمانی خۆی دەرباز کردووە. لە بناری (سوور کێو)ی ناوچەی سیوەیلەوە، چوو بۆ کوردستانی ئێران. لەوێوە بە هاوکاری حاجی بابەشێخ (کە دواتر بووە سەرۆکوەزیرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد)، ڕوویکردەوە کوردستانی عێراق و گەڕاونەتەوە ناوچەی بارزان، دەستیان بە ڕاپەڕین كردووە. پەیوەندی بزووتنەوەی بارزان و حیزبی هیوا و هەموو خەباتکارانی کوردستان بەهێزتر بوو. هیچ گەڕەکێکی سلێمانی نییە کە قارەمانییهتی پێشمەرگە و کادیرانی دڵسۆزی پارتی تێدا تۆمار نەکرابێت. هیچ شار و شارۆچکە و گوندێکی ئەم ناوچەیە نییە کە قارەمانییهتی پێشمەرگە و جەماوەری بەشەرەف و دڵسۆزی پارتی تێدا تۆمار نەکرابێت. پارتى و سلێمانى، مێژووى پارتى و سلێمانى، ئێستاى دڵسۆزانى پارتى و سلێمانى، پارتى و پلانى گهشى داهاتووى بۆ سلێمانى، هیچ كاتێك، لهبهر دۆخێكى دیاریكراو لەیەكتر جیاناكرێنهوه.
هەڤاڵینە، خۆشەویستان، لەم دەڤەرەدا دژایەتییەکی زۆر بە پلان بهرامبهر به پارتی كراوه، بەڵام با بۆ هەموو خەڵكی ئەم دەڤەرە ڕوون بێت، پارتی بە قسە نا، پارتی بە خەباتی کوردستانی بوونی خۆی ووڵام دەداتەوە. پارتی بە کار و ئاوەدانی وەڵام دەداتەوە. لەبەر ئەوە دەبینم پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە سلێمانی خۆشەویستتر دەبێت.
داوا لە خەڵكی سلێمانی دەكەم، داوا لە خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكەم، دەرفەت بە پارتی بدەن بزانن چۆن ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دێتە ئەم ناوە. پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆشەویستتر دەبێت. ئێستا هەموومان و هەموو گەلی کوردستان باش دەزانین، پارتیبوون شانازییە. پارتی نموونەیە لە ئاوەدانی دا. لە کار و لە پڕۆژەی بە کوالیتی. لە ئیدارەدا. پارتی نموونەیە لە دابینکردنی خۆشگوزەرانی دا. نموونەیە لە بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستاندا.
پارتی بە شانازییەوە، دڵسۆزان، ناسنامهى دۆزى كورد و ئەرکی خاوەنداریهتیکردنی پرسی کوردستانی لەئەستۆیە. پارتی پێشڕەوە لە دروستکردنی ئارامیدا بۆ کوردستان. پارتی نموونەیە لە زەمینەخۆشکردن بۆ ئاشتی و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا. دەزانن بۆچی کار و خەباتی پارتی بەو شێوازەیە؟ چونکە ئاشتی، بڕوا و ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئاوەدانیی کوردستان، کاری پارتییە.
ڕێنماییی بەردەوامی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمە یەك شت بووە، ئێمەى فێركردووە كە پارتی ئامرازە، کوردستان ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستانە. بەڵام، بۆ ئەوەی کوردستان بەهێز ببێت و ئاوەدان ببێت، بۆ ئهوهى پارتى بتوانێت و نوێنەرایەتی ههبێت تا له ههموو شوێنێكی ئەم دەڤەرە و لە كوردستان خزمهت پێشكهش بكات، لە ڕۆژی 11/11 داوا لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەکەم، داوا لە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکەم، دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
داوا دەکەم، زۆر بە گەرمی بەشدار بن لە کۆکردنەوەی چەند ملیۆن دەنگ؟ یارمەتیدەر بن لە كۆكردنەوەی یەک ملیۆن دەنگ و دوای ئەوەی ئێوەم بینی، یەك تۆز زیاتر بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزی ڕاستهقینهى کوردستانە لە بەغدا. سەنگی کوردستان لە بەغدا، كێیە؟ سەنگی کوردستان لە بەغدا، پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئەو هێزەی كە بەرگری لە ماف و دەستكەوتەكانی كوردستان دەكات.
پارتى بههێز بێت، یهكڕیزى و تهبایى، پێكهوهیى و هاوكارى، گفتوگۆ و لێكگهیشتن بههێزه. پارتى بههێز بكهن، لە پەرلەمانی عێراق، دەنگی ئێوە دەبین، ئێمە دەنگی هەموو كوردستیانییان دەبین لە پەرلەمانی عێراق. دەنگی هەموو ئەو عێراقییانه دەبین ئەوانەی كە دەیانەوێ سەقامگیری و خۆشوزەرانی هەبێت، عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی ڕاستەقینەیان دەوێ.
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەهلی بەرپرسیاریهتین، ئێمە دەتوانین، دەتوانین و كردوومانە، بەڵێنەكانمان جێبەجێ دەكەین، جێبەجێمان كردووە و جێبەجێشی دەكەین بۆیه هەڤاڵینە و خۆشەویستان، دەنگی پارتی بکەنە یەک ملیۆن و زیادتریش. ڕۆژی 11ى 11 بچنه دهنگدان و سهندۆقهكان پڕ كهن له دهنگ بۆ لیستى 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین، جگە لەوەی خاوەنی نەوت و گازن، خاوەنی دەروازەی سنووریی گرنگن. خاوەن سامانێکی گەورەی ئاون. خاوەن سروشتێکی زۆر جوانن. خاوەن باخ و ناوچەی کشتوکاڵیی زۆر باشن. خاوەن گەنج و هێزی کاری هۆشیار و پێگەیشتوون. هەموو ئەمانە دەتوانن ئەم ناوچەیە بکەنە ناوچەیەکی زۆر پێشکەوتوو. لەم ناوچەیەدا دەتوانرێت پیشەسازییەکی گەورە و پێشکەوتوو دروست بکرێت. دەرفەتی کاری زۆرتر دروست بکرێن بۆ ئەم ناوچەیە. بهڵام خزمهتكردنى دهوێت، ئهزموونیش سهلماندوویهتى، ئەوەی كە دەتوانێت خزمەتی كوردستان بكات، تەنها و تەنها پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئەو چانسە بدەن بە پارتی بزانن چی دەكات.
هەڤاڵینە، خۆشەویستان،
هەموومان زۆر خەمگین دەبین کە دەبینین گەنجانی ئێمە، ئهوانهى دەیانەوێ
بە نایاسایی بچنە ئەورووپا، دەگیرێن و لە لیبیا و لە شوێنەكانی تر و دهیاننێرنەوە، زیاتریش بۆ دەڤەری ڕاپەڕین و شوێنەکانی دیکە. سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەران لە ئەورووپا گۆڕاوە. گەنجانی ئێمە دەبێ بیر لە كۆچى نایاسایى نەکەنەوە، تەنیا بە ڕێگەی یاسایی بۆ خوێندن و کار، بچنه دهرهوه. گەنجانی کوردستان تاکو خوێندن تەواو دەکەن، خێزانەکانیان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەیەکی زۆریان لێ خەرج دەکهن.
زۆر پێویستە گەنجانی کوردستان بیر لە کار و داهێنان بکەنەوە لە كوردستاندا. گەشبین بن، ئارامی لە کوردستان زیاتر دەبێت. دەرفەتی نوێی کار لە كوردستان زیاتر دەبێت. گەشتیاری زیاتر دەبێت و گەشتیارانی زیاتر دێنە کوردستان. بیر لە کار بکەنەوە لە کوردستان. بیر لە پێش خستن و فراوانکردنی کارەکانتان بکەنەوە لە کوردستان. لێره له ووڵاتى خۆتان بمێننەوە، جیهان خۆشە، بەڵام ووڵاتی خۆتان لە هەموو شوێنێك خۆشترە.
گەنجانی خەباتکار و شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمه، پارتییان دامەزراند. بە خەباتی گەنجان بەردەوام بوو، ئەمڕۆش پارتی دەرفەتی گەشەکردنی باش بۆ گەنجانی کوردستان دەڕەخسێنێ. بۆیه دەنگ بدەنە ئاوەدانی پارتی، دەنگ بدەنە پێشکەوتنی پارتی، دەنگ بدەنە کوردستان پارێزی پارتی دیموكراتی كوردستان. کوردستان بە پارتی بەهێز دەبێت، پارتی بە دەنگی گەنجان، به دهنگى ئافرهتان و ژنان بههێز دهبێت، دەبێت پەیمانی خۆمان جێبەجێ بكەین و دەنگەكانی پارتی بگەێنین بە یەك ملیۆن و زیاتریش.
هەڤاڵان،
خۆشەویستان،
جهماوهر و خهڵكى ئازیزى سلێمانى، ههڵهبجه، گهرمیان و ڕاپهڕین.
پارتی دەیەوێت عێراق لە دۆخی لەرزۆکى خۆى دەربچێت، بۆ ئەوەی عێراقێکی سەقامگیر و کوردستانێکی بەهێز هەبێت. پارتی ڕێگەی ئەو سەقامگیری و بەهێزییەی دیاریکردووە. پارتی دەیەوێت ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی داهاتووی عێراق، دەستوور جێبەجێ بکات. ئێستا دەستوورێکی فیدراڵی لە عێراق هەیە، بەڵام دەسەڵات و بەڕێوەبردنێکی مەرکەزی لە عێراق هەیە، نەک فیدراڵی.
دەستوورێکی فیدراڵی هەیە، بەڵام ئەو دەزگایانەی پێویستن، دروست نەکراون. ئەو یاسایانەی دەستوور داوای کردوون بۆ دروستکردنی سیستەمی فیدراڵی لە عیراق، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرنەکراون.
با من نموونەیەكتان بۆ بهێنمەوە، لەم ڕۆژانەدا نوورى مالكى، كه سهركردیهكى گهورهى شیعهیه و سهرۆكوهزیرانى پێشووترى عێراق بووه، ووتى: ووڵات بە یاساکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو و یاسای پاشایەتی بەڕێوە دەچێت! ئێمهش لە هەرێمی كوردستان ههر ئەمەمان وتووە. هێشتا یاساکانی سەردەمی ڕژێمى پێشوو کاریان پێدەکرێت کە هەموویان زۆر مەرکەزین. بۆیه، بۆ ئەوەی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق درووست ببێ، بەپێی دەستوور و بەپێی بنەماكانی سازان کە ڕۆحی دەستووری عێراقە، دەبێ ئەم سێ کاره ئەنجام بدرێن:
یەکەم: دەزگا پێویستەکانی سیستەمی فیدراڵی درووست بکرێن.
دووەم: یاسا پێویستەکان کە دەستوور داوای کردوون، دەربکرێن.
سێیەم: یاسا مەرکەزییەکان بگۆڕدرێن بۆ یاسای فیدراڵی.
ئەگەر ئەوە نەکرێت، عێراق سەقامگیر نابێت و دەسەڵاتێکی دەستووری
تێدا دروست نابێت.
خۆشەویستان،
کوردستان کە ساڵی ٢٠٠٥ دەستووری عێراقی پەسەند کرد، تەسلیم بوونی پەسەند نەکرد، بەڵکوو سیستەمی فیدراڵی پەسەند کردووە. بەڕێوەبردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی مەرکەزی، نەهێشتنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان، واتە تەسلیم بوونی هەرێمی کوردستان.
ئێستاش، لەم ڕۆژەدا لە شاری سلێمانی، لە شاری تەسلیم نەبوونەوە بە هەموو کەسێك لێرەوە بە دەنگی بەرزەوە دەڵێین:
پارتی تەسلیم نابێت، گەلی کوردستان تەسلیم نابێت. دەمانەوێت دهستوور جێبهجێ بكرێت، یاسا و بەڕێوەبردن لە عێراق، فیدراڵی بێت.
ڕاستە گرفتمان لەبەردەمدایە، بەڵام هیوامان هەیە. دەرفەتمان لەبەردەمدایە
بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، ئێوەش، خۆشەویستانی ئەم دەڤەرە، ئێوەش دەرفەت بدەن بە ئێمە بۆ ئەوەی پێكەوە خەبات بكەین لە ئێستا و بۆ ئایندەیەكی گەشتر بۆ كوردستان، ئەو حزبەی كە دەتوانێت ئەو ئایندەیە بە گەشاوەیی بهێڵێتەوە تەنها یەك حزبە، ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە.
لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی تەسلیم نەبوونە، لیستی بەهێزکردنی کوردستانە. پارتى دهیهوێ به گفتوگۆ و لێكگهیشتن، لهسهر بنهماى هاوبهشى، هاوسهنگى و سازان، له چوارچێوهى دهستووردا ههموو ئهوانه لهگهڵ بهغدا چارهسهر بكات. بۆ ئهوه دهبێ نوێنهرانى كوردستان له بهغدا یهكدهنگ و تهبا بن. پارتى ههمیشه لهپێناو یهكدهنگى و تهبایى، لهپێناو بهرژهوهندی كوردستان دا، قوربانی داوه و دهتوانێت یهكدهنگى و تهبایى درووست بكات. بۆ ئهوه دهبێ پارتى له بهغدا بههێز بێت. پارتی دەبێت بەهێزەوە بچێتە بەغدا.
مووچە و شایسته دارایییهكانى خهڵكى كوردستان، خێرپێکردن نییە، مافە و دەبێ بدرێت. ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرێت ئەم کێشانە چارەسەر دەبن. ئەم کێشانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەن، لە ئەنجامی جێبەجێنەکردنی دەستوورە. لەپێناو ڕوونەدانی ئەم کێشانەدا بوو، سەرۆک بارزانی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٣ هۆشدارى دا و داوای لە بەغدا و هەموو لایەنەکان کرد، عێراق لە لادان لە دەستوور بپارێزن و دەستوور جێبەجێ بکەن. هەندێک لایەنی عێراقی ئێستا دانی پێدا دەنێن کە دەستوور جێبەجێ نەکراوە، ئهمه باشە بۆ ڕاستکردنەوەی بەڕێوەبردنی ههڵهى عێراق، بۆ چەسپاندنی فیدراڵی.
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، ئەرکی پارتی بە ئاسان مەزانن، ئەركی پارتی زەحمەتە، بهڵام ئامانجی گەورەیە و ئامانجی پارتی پیرۆزە. لەبەر ئەوە دەبێ بە دەنگەکانتان ڕۆژی 11/11 ببنە پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەوەری گەلی کوردستان بەهێزە، لەبەرئەوەش دڵنیام دەنگی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ئەم جارەیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت.
داوا لەوانە دەکەم کە هەست بە بێهیوایی دەکەن، داوایان لێدەكەم كە بچنە دەنگدان و دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەوەی هیوای گەلی کوردستان بەهێز ببێت. ئهوانهى داهاتوویهكى باشتریان بۆ خۆیان و خێزان و ماڵباتیان دەوێت، ئەمڕۆ من داوایان لێدەكەم بچن بۆ دەنگدان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان. بۆ ئەوەی ئاوەدانی زۆرتر ببێت. بۆ ئهوهى دهرفهتى زیاتر و باشترى كار و پێشكهوتن بۆ گهنجان بڕهخسێت.
چرای کوردایەتی لە سلێمانی هەمیشە گەش بووە. بیری کوردستانی هەمیشە لە سلێمانی گەشاوەتر بێت. لەبەر ئەوە سلێمانی شوێنی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ڕۆژی 11/11 بەلێنی داوە دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدات.
بۆ كوردستانێكى بههێزتر، بۆ داهاتوویهكى گهشتر هەڤاڵان و خۆشەویستان، بۆ پێشەوە، بۆ داهاتوویەكی گەشتر، بۆ پێشەوە بەرەو یەک ملیۆن دەنگ و زیاتریش بۆ لیستى 275ى پارتی دیموكراتى كوردستان.
خۆشەویستان، بەڵێنی ئێمە و ئێوە، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ ئامادەبوونتان، بەڵێنی ئێمە ڕۆژی 11/11 یەك ملیۆن دەنگ و زیاتر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئێستاش داوا لە كاندیدەكانی پارتی دەكەم كە بێتە سەر ستەیج، ئەو خزمەتكارانەی ئێوە، كە بەدەنگی ئێوە دەچن بۆ پەرلەمانی عێراق و لەوێوە خزمەتی ووڵات دەكەن، خزمەتی سلێمانی دەكەن، خزمەتی كوردستان دەكەن. ئەمانەن خزمەتكارانی ئێوە، ئەمانەن خزمەتكارانی وڵات، خزمەتكارانی سلێمانی. بەڵێنی ئێمە و ئەوان، بەڵێنی ئێمەیە بەیەكەوە دەست لەناو دەست ڕۆژی 11/11 بۆ سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین.
هەموو لایەكتان بەخێر بێن.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە