نێچیرڤان بارزانى ، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له ئه‌ردۆغان ه‌وه پێگەیشت
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى ، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له ئه‌ردۆغان ه‌وه پێگەیشت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/29 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆمارى توركیاوه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی جه‌ژنى قوربانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى به‌ڕێزیانه‌وه پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، پیرۆزبایى جه‌ژنى له ئەو و گه‌لى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هه‌ردوولا هیوایان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئاسوووده‌یى بۆ هه‌موو لایه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاریكاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوانیان بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە