نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پیرۆزبایى له محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدۆڵلا ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسی دروست له ووڵات كه كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى ووڵات بێت و عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه له ئارامى و سه‌قامگیری سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاراسته بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتییان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/10
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە