نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ نوورى مالكى ده‌كات

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ نوورى مالكى ده‌كات

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوه‌یان، به‌ ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی ١٩یەمی دا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ براى به‌ڕێزم نوورى مالكى ده‌كه‌م، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆیان و حزبى ده‌عوه‌ دەخوازم.

نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەو خزمه‌ت و ڕۆڵە سیاسییە دیارەیە کە بینیویانه‌ و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه‌. دڵنیام ئه‌زموون و شارەزایی به‌ڕێزیان بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنه‌ماكانی سیستەمی دیموکراسی و هاوبەشی و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/12


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە