نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ هومام حه‌مموودى کرد

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ هومام حه‌مموودى کرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. هومام حەمموودی کرد ئەمەش دەقەکەیەتی:

بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە شێخ د. هومام حەمموودی دەکەم، هیوای سەرکەوتنى بۆ ده‌خوازم.

نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەزموون و ڕۆڵی بەرچاوی لە کاری سیاسی و خزمەتکردنی ووڵاتە کە مایه‌ى ڕێز و پێزانینه‌. دڵنیام سەرکردایەتی بەڕێزیان و بوونیان له‌و ئه‌ركه‌دا، یارمه‌تیده‌رى بەهێزکردنی دیالۆگ و لێكگەییشتنى نێوان هێز و لایه‌نه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌بێت و خزمەت بە عێراق دەکات.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

13/4/2025


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە