نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد ده‌كات

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد ده‌كات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاکە ڕێگەی مسۆگەرکردنی مافەکانی کوردە لە سووریا."

ستایش و دەستخۆشی بۆ بەڕێز مەزڵووم عەبدی و ENKS و ھەموو ئەو خوشک و برایانەی کاریان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی کورد لە سووریا کرد. پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانسەکە لە ھەمووان دەکەم کە مایەی خۆشحاڵییەکی زۆرە و دڵی گەلی کوردستانی لە ھەموو شوێنێک خۆش کرد.

ھیوادارم ببێتە ھۆی پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی کورد کە تاقە ڕێگەی مسۆگەرکردنی مافەکانی کوردە لە سووریا. ھەموو پشتگیری و ھاوکارییەکمان بۆ ئەو ھەوڵە دڵسۆزانە و بۆ مافە ڕەواکانی کورد و ھەموو پێکھاتەکان، ھەروەھا بۆ ئارامی و سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و ناوچەکە دووپات دەکەینەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٤/٢٦


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە