نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد
ئێواره‌ى چوارشه‌ممه 2024/1/17 نێچیرڤان بارزانى له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و هێر‌شه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى پێشكه‌وتنه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵی عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند و هیوایان خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان بگه‌نه لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە