نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى نوێى سوید كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى نوێى سوید كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/6 نێچیرڤان بارزانى، جێگری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزى نوێى سوید له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له عێراق، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.
هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى سوید له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له هاوكاری هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى سوێدى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تیرۆر و ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕیان ئاڵوگۆر كرد.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە