نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڤیكتۆریا نولاند جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق و کونسوولی گشتی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسى و ئه‌منی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تی نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره عێراقییه‌كان ڕێكارى پێویست بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش، هه‌ردوولا ته‌بایى و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كیتی یان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به پێویست زانى. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به لێكگه‌یشتن و باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان كرد.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌زه و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە