نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ فه‌خرى كه‌ریم كرد

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ فه‌خرى كه‌ریم كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/4/26 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی عیراق كه‌ریم فه‌خرى كرد.‏

له‌ دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی ووڵات، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ‏سه‌رۆكىكۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق، ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و ‏پێشنبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ ووڵات، گفتوگۆیان كرد و بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی و گرینگی هاریكاری نێوان هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى ‏عیراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و ده‌رچوونى دۆخى سیاسى له‌ چه‌قبه‌ستوویى و گه‌یشتن به‌ ‏ده‌ره‌نجامێك كه‌ ووڵامده‌ره‌وه‌ى دۆخى ئێستا و داهاتووى ووڵات و پێویستییه‌كانى بێت.‏


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە