نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عێراق كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عێراق كرد
سێشه‌ممه 2025/4/22 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا لە عێراق، ئیرفان سدیق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان وێڕاى ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جەختی لە خواستى هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ هەولێر دەربڕی و جەختی له خواستى ووڵاتەکەی بۆ بەردەوامى و بره‌ودان به هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه لەگەڵ هەرێمى كوردستان لەسەر بنەمای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبەش دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە عێراق و ناوچەکەدا، به‌رز نرخاند.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە