نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له ژهنهڕاڵ مهزڵووم عهبدى كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له ژهنهڕاڵ مهزڵووم عهبدى كرد
شەوی ڕابردوو ٢٠٢٥/٤/٢٣ لە ھەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سووریا و پەیوەندییەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە سووریا لەگەڵ حکوومەتی سووریا تاوتوێ کران و دەربارەی مەترسییەکانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش، بیروڕایان گۆڕییەوە.
ھەردوولا جەختیان لە گرینگی ھاوبەشی و بەشداری کورد و تەواوی پێکھاتەکانی سووریا لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی ووڵاتەکەدا و مسۆگەرکردنی مافەکانی ھەمووان کردەوە، ھەروەھا ھاوڕا بوون لەسەر کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لەنێو پێکھاتەکانی سووریادا بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و ئاڵنگارییەکان.
پێویستی یەکڕیزی و تەبایی لەنێو ھێز و لایەنە کوردییەکانی سووریادا وەک گەرانتییەک بۆ بەدیھێنانی داوا و مافە ڕەواکانی کورد لەو ووڵاتە، دۆخی کەمپی ھۆڵ و ڕۆڵی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە