نێچیرڤان بارزانى پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدان و كۆتاییهاتنى پێنجه‌مین كۆنگره‌یانه‌وه‌‌، پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكار و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى چاكسازی توركمانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

پشتگیری له‌ پێگه‌ و ڕۆڵى پێكهاته‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسی هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/12/28


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە