نێچیرڤان بارزانی جهختی له گرینگی پشتگیری ئاڵمانیا بۆ ههرێمى كوردستان کردەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی جهختی له گرینگی پشتگیری ئاڵمانیا بۆ ههرێمى كوردستان کردەوە
له میانەى كارنامهكهیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، ئێوارهى شەممە 2025/2/15 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا لەگەڵ ئەلێکساندەر دۆبرینت، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی پارتی یەکیتی کۆمەڵایەتی مەسیحی (CSU) لە پەرلەمانی ئاڵمانیا (بوندستاگ)، باسیان له پەیوەندییهكانى ئاڵمانیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرینگی بەردەوامی پشتگیری ئاڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئەمنی دا، ههروهها ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئاڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد.
لاى خۆیەوە، ئەلێکساندەر دۆبرینت پابەندی ئاڵمانیای بۆ پشتگیری سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانى لە پاراستنی پێكهاتهكان و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا كرد.
ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە