نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم له‌گه‌ڵ بۆریس جانسن كۆبوومه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم له‌گه‌ڵ بۆریس جانسن كۆبوومه‌وه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ هه‌ینی لەگەڵ بەڕێز بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: چەند بابەتێکی گرینگمان تاوتوێ کرد وەک پەیوەندییه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: سوپاسی سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا دەکەم بۆ پشتگیریى بەڕێزیان بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عیراق به تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە