نێچیرڤان بارزانی : داهاتووی ووڵات له ده‌ست و ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی : داهاتووی ووڵات له ده‌ست و ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه
یه‌كشه‌ممه 22/10/2023 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی زانكۆی سۆران كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و حیزبی ناوچه‌كه و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادێمیست و كه‌س وكاری قوتابیانی زانكۆی سۆران ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ووتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئێواره‌تان باش..
ده‌رچووانى ئازیز،
خێزان و كه‌سوكارى ده‌رچووان و ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
ئێواره‌تان باش..
هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن..
ده‌مه‌وێ به تایبه‌تیش به‌خێرهاتنی نێرده‌ی دیپۆماتی ئه‌وانه‌ی كه له هه‌ولێرن ئه‌مڕۆ ته‌شریفیان هێناوه بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان بكه‌م، به‌خێربێن.
مایه‌ى خۆشحاڵییه‌كى زۆره كه ئه‌م ئێواره‌یه هه‌موومان پێكه‌وه لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌رچووانى ئازیز خولێكى تازه‌ى زانكۆى سۆران و ژماره‌یه‌ك له ته‌واوكه‌رانى خوێندنى باڵا بۆ ساڵى خوێندنى 2022 ـ 2023، به‌شدارى له شادیى سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونى (1,366) گه‌نجى لێهاتوومان بكه‌ین. به گه‌رمى و پڕ به دڵ، پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له هه‌مووتان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له دایك‌وباوك و كه‌سوكارتان و له مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تى و ستافى زانكۆ ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به هاندان و به خه‌مخۆرى و به پشتگیری‌یان، هاوبه‌شى سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ن ئه‌مڕۆ. ئه‌مڕۆ بۆ ئێوه‌ى ده‌رچووانى ئازیز و بۆ هه‌موومان پێكه‌وه، ڕۆژێكى خۆشه و هه‌موومان شانازی پێوه ده‌كه‌ین.
به‌ڕێزان.. ساڵى 2009 كاتێك بڕیارى دامه‌زراندنى زانكۆى سۆرانمان دا، هیوامان ئه‌وه بوو ئێواره‌یه‌كى وه‌ك ئه‌مڕۆ ببینین كه تیایدا سه‌تان كچ و كوڕى گه‌نجى ئه‌م وڵاته له چه‌ندین به‌ش و پسپۆڕیى جیادا، خوێندنى زانكۆیى ته‌واو ده‌كه‌ن و قۆناغێكى نوێى ژیان ده‌ستپێ ده‌كه‌ن. ئه‌و‌سا بڕیارى دامه‌زراندنى زانكۆ، به‌شێك بوو له به‌رنامه‌ى كۆمه‌ڵێك خزمه‌تى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره. ئێستاش دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گرنگى و بایه‌خدانى زیاتر ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى بۆ ناوچه‌كه دامه‌زراند، كه من ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كاتی خۆی زۆر پشتگیریی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد ئیداره‌ی سه‌ر‌به‌خۆ دامه‌زرێت، كاك هه‌ڵگورد كه ئێستا ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌یه، جارێكیان هات بۆ لام و دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی بۆ كردم گوتم ئێستا من بڕوام په‌یدا كردووه و كارێكی زۆر باشه و به ڕاستیش ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشییان لێ بكه‌م چه‌ندین پرۆژه‌ى جۆراوجۆر له بواره‌كانى ڕێگه‌وبان، ئاو، كاره‌با، بیناكارى و بواره‌كانى دیكه‌یان جێبه‌جێ كردووه، ده‌ستخۆشى و پشتگیری‌یان لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و هه‌روه‌ها سوپاسی كاكه كرمانجیش ده‌كه‌ین كه پێشتر لێره به‌رپرسیارێتیی وه‌رگرتووه و ئه‌ویش به ڕاستی جێی ده‌ستی دیاره له‌و شتانه‌ی كه له‌م ده‌ڤه‌ره كراوه، هه‌مووتان پێكه‌وه ته‌مه‌ندرێژ بن، سه‌ركه‌وتوو بن له خزمه‌تكردنی كوردستان و له خزمه‌تكردنی ملله‌ته‌كه‌مان. به خۆشحاڵییه‌وه، ئێستا دواى چوارده ساڵ، ڕۆڵ و كاریگه‌ریى زانكۆ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بینین، ئاماده‌یى و ئاستى زانكۆى سۆران دیاره. ئه‌مساڵیش وه‌ك چه‌ندین جارى پێشتر، یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بووه. ئه‌مه مایه‌ى خۆشحاڵى و شانازیی هه‌موومانه. ده‌ستخۆشى له به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تى و مامۆستایان و قوتابیان و ستافى زانكۆ و ڕۆڵى كارایان ده‌كه‌م. هیوادارم هه‌میشه ئاوا به سه‌ركه‌وتوویى بتانبینم له خزمه‌تكردن به وڵات و به كوردستان و به ملله‌ته‌كه‌مان. جێى خۆیه‌تى لێره‌دا سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ى یه‌كه‌م ستافى دامه‌زرێنه‌رى زانكۆى سۆران بكه‌ین. به‌ڕێزان سه‌رۆكى پێشووى زانكۆ و ئه‌و ستافه‌ى له‌گه‌ڵیان بوون. ناوچه‌ى سۆران و ده‌وروبه‌رى، ناوه‌ندێكى گرنگ و كاریگه‌رى شۆڕشه‌كانى كوردستان و مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشانى چه‌ندین نه‌وه‌ى گه‌لى كوردستانه كه له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازیدا خزمه‌تیان كرد و خه‌باتیان كرد. ئه‌مڕۆ كه پۆلێكى دیكه‌ى ده‌رچووانى زانكۆ به‌ڕێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه له سایه و ئه‌نجامى گیانفیدایى و قوربانییه مه‌زنه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه ئه‌وانه‌ی كه له‌پێناو سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتنی ملله‌ته‌كه‌ماندا خه‌باتیان كرد، خوێنیان ڕشت، ئه‌مڕۆ ئێمه لێره پێكه‌وه به شانازییه‌وه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا داده‌نوێنین. دوێنێ باب و باپیرانتان لێره مێژوویه‌كى پڕ سه‌روه‌رییان تۆمار كرد. له خه‌بات و ئه‌رك و پێشمه‌رگایه‌تى و ئاواره‌ییدا، ڕه‌نجێكى زۆریان كێشا بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه ئازاد بن، بۆ ئه‌وه‌ى داهاتوویه‌كى باشترتان هه‌بێت، ئه‌مڕۆش ئێوه كه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌ركتانه خه‌ون و ئومێدى ئه‌وان له كوردستانێكى ئازاد و پێشكه‌وتوو، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى كراوه‌ى مه‌ده‌نى، له وڵاتێكى ئارام و هه‌رێمێكی به‌هێز، به‌جێ بهێنن. پێتانوانه‌بێت به ته‌واوكردنى زانكۆ، به وه‌رگرتنى بڕوانامه، ئه‌رك و ماندووبوونتان كۆتایى هات. نه‌خێر، ئه‌وه تازه سه‌ره‌تاى ڕێگه‌ى قۆناغى كار و داهێنان و بنیاتنان و خزمه‌تكردنه بۆ وڵاته‌كه‌تان. ئیتر هه‌ر یه‌كێكتان له بوارى خۆیدا ده‌بێ بچێته پێشه‌وه و به‌شدارییه‌كى كارا له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى وڵات‌دا بكات. ئێوه سه‌ركرده‌ى دواڕۆژن، داهاتووى وڵات له ده‌ست ئێوه و ئه‌ستۆى ئێوه‌دایه. ئێوه ئه‌مڕۆ به كار و خزمه‌ت، به زانست و زانین، به دڵسۆزى و نیشتمانپه‌روه‌رى، داهاتووى وڵات ده‌نه‌خشێنن. بۆیه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیتان گه‌وره‌یه و كار و ڕه‌نج و ماندووبوونى جددى ده‌وێت. دڵنیاین له ئاستى چاوه‌ڕوانى و به‌رپرسیاریه‌تیدا ده‌بن. به هه‌بوونى گه‌نج و نه‌وه‌ى ژیر و به‌تواناى وه‌ك ئێوه، داهاتووى كوردستان باشتر ده‌بێت و به دڵنیاییشه‌وه و ڕووناكتر ده‌بێت. گه‌نجانى كوردستان ده‌بێ به ئومێده‌وه بۆ داهاتوویه‌كى باشتر هه‌وڵ بده‌ن و كۆڵ نه‌ده‌ن. هه‌رگیز ڕێگه نه‌ده‌ن كێشه و قه‌یرانه‌كان نائومێدتان بكات. ڕێگه نه‌ده‌ن بیرى توندڕه‌وى و نامۆ به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، جێى ببێته‌وه. دڵنیا بن، كێشه و قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕن و به هه‌وڵ و كۆششى ئێوه و خه‌ڵكى دڵسۆزى كوردستان، ده‌گه‌ینه داهاتوویه‌كى باشتر. هه‌ر لێره‌وه ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاووڵاتیانى دڵسۆزى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخه‌كه هه‌یه، ڕه‌چاوى قه‌یران و دۆخى سه‌ختى دارایى ده‌كه‌ن و خۆڕاگرانه به‌رگه‌یان گرتووه. خه‌ڵكى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وامن. له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵى، به جددى له هه‌وڵ و په‌یوه‌ندى و گفتوگۆدایه. سوپاسى مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستى به‌رپرسارانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌كه‌ین كه هه‌موو نیازێكى بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشان داوه. هیوادارین له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدا بێت. بۆیه داوا له به‌ڕێزان مامۆستایان و كارمه‌ندانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا ده‌كه‌م كه له هه‌ر شوێنێكى كوردستان قه‌یران و دواكه‌وتنى مووچه ته‌نگى پێهه‌ڵچنیون، په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى نه‌وه‌كان، نه‌بێته قوربانیى بارودۆخه‌كه. با چیتر ده‌رگاى قوتابخانه و په‌یمانگه و كۆڵیژه‌كان داخراو نه‌بن. له نزیكه‌وه ئاگادارى دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ئێوه‌ین و دڵنیا بن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ باشتركردنى ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه. به‌ڕێزان، زانكۆ مه‌ڵبه‌ندى زانست و زانین و پێگه‌یاندن و مه‌عریفه‌یه. ده‌رچووى زانكۆ، ده‌بێ نموونه‌ى كه‌سى سه‌ركه‌وتووى داهێنه‌ر و بنیاتنه‌ر، ڕه‌خنه‌گر، ده‌سپێشخه‌ر و خاوه‌ن بیرى كراوه بێت. ده‌بێ بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك له هه‌ر بوارێكدا بێت، ڕۆڵى له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ردا هه‌بێت. به‌شدارێكى كارای بێت له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كولتوور و ئاستى هۆشیاریى تاك و كۆمه‌ڵگه. بۆیه ده‌بێ زانكۆ هه‌میشه گرنگى به كوالیتیى باڵا و ئاستى به‌رزى خوێندن بدات. ئه‌وپه‌ڕى سوود له دوایین پێشكه‌وتنه‌كانى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگرێت و هه‌میشه به تازه‌ترین ڤێرژنه‌كان، له هه‌موو بواره‌كاندا خۆى نوێ بكاته‌وه. گرنگیى تایبه‌ت به بواره‌كانى خوێندنى زانستى و مرۆیى بدات و له‌گه‌ڵ زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كانى جیهان، له په‌یوه‌ندى و هاوكاریى به‌رده‌وامدا بێت. مرۆڤایه‌تى ئێستا به ته‌واوه‌تى له جیهانێكى تازه‌دایه. ته‌كنه‌لۆژیاى تازه و زیره‌كیى ده‌ستكرد ڕۆژانه پێشده‌كه‌ون و ده‌رفه‌تى جددى و مه‌ترسیى ئاڵۆز له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن. له بواره‌كانى كیمیا و فیزیا و زینده‌وه‌رزانى و زانسته مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌رده‌وام نوێبوونه‌وه هه‌یه. كێشه و قه‌یرانى جددى وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى سایبه‌رى، بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌رد و په‌تاى تازه، نه‌هێشتنى هه‌ژارى، كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، ئابوورى و كارگێڕى، به‌رده‌وام ده‌رفه‌ت و ئاڵنگاریى تازه دروست ده‌كه‌ن. زانكۆكانمان ده‌بێ ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى زۆر باشیان هه‌بێت و به‌رده‌وام له‌و بوارانه‌دا خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه بن. له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كان و له چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كاندا، ڕۆڵ و به‌شدارییان هه‌بێت. ئێمه ته‌نیا به زانست و زانین و مه‌عریفه، ده‌توانین داهاتوویه‌كى باشترمان هه‌بێت و جێ‌مان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوودا بكه‌ینه‌وه. بۆیه هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ بره‌ودان به ئاستى زانكۆكان لێره له زانكۆی سۆران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ئاماده‌بووانى به‌ڕێز.. له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى زۆر ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، ئێمه له عێراق و به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به ته‌بایى و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش هه‌یه. ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به وردى ڕه‌چاوى هه‌موو ئه‌گه‌رێك بكه‌ین و چى پێویسته بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتمان پارێزراو بێت. ده‌بێ هه‌موومان له عێراق، به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌ل و وڵات بخه‌ینه سه‌رووى هه‌موو شتێكى دیكه‌وه. ده‌بێ زۆر هۆشیار بین و به هیچ پاساوێك نابێ ڕێگه بدرێت وڵاته‌كه‌مان بخزێته ناو ناكۆكى و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه و ببێته به‌شێكى كێشه و ئاشووبه‌كان له ناوچه‌كه. ئه‌وه جگه له زیان و ناسه‌قامگیرى و چاره‌نووسێكى نادیار، هیچ سوودێكى تری بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی تێدا نابێت. له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێ لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكیى سیاسى، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان كۆبكاته‌وه. ته‌نیا پێكه‌وه‌یى و كارى هاوبه‌ش و یه‌كڕیزى و ته‌بایى، ده‌بێته پارێزه‌رى ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان. له كۆتاییدا، ده‌مه‌وێ دووباره پیرۆزبایى له ده‌رچووان و خێزان و كه‌سوكاریان و له به‌ڕێزان سه‌رۆك و مامۆستایانی خۆشه‌ویست و ستافى زانكۆى سۆران بكه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له وه‌رگیراوانى ئه‌مساڵ له زانكۆ ده‌كه‌م، پێیان ده‌ڵێم: ئێوه شانستان هه‌یه، چانسێكی زۆر باشتان هه‌یه كه له زانكۆیه‌كى سه‌ركه‌وتوو وه‌كو زانكۆی سۆران وه‌رگیراون و درێژه به خوێندنی خۆتان ده‌ده‌ن. هیوادارم هه‌میشه ئاوا له سه‌ركه‌وتن و خۆشی‌دا بتانبینم. یه‌ك قسه ماوه ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌م، پێموایه تۆزێك غه‌درم كردووه له كه‌سێك كه لێره دانیشتووه، دكتۆر ئیدریس هادی كه ئه‌وكات وه‌زیری خوێندنی باڵا بوو، ئه‌و كاته‌ی زانكۆی سۆران دامه‌زرا، خۆم ئاگادار بووم چه‌ند هه‌وڵی دا و چه‌ند تێكۆشا و چه‌ند خزمه‌تی كرد، پڕ به دڵ سوپاسی ده‌كه‌م. ئێواره‌یه‌كى خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم و هیوادارم په‌نا به‌خوا سه‌ركه‌وتوو بن، ته‌مه‌ندرێژ بن، خوای گه‌وره بتانپارێزێ و سه‌ركه‌وتووتان بكات له خزمه‌تكردن به وڵاته‌كه‌مان، به كوردستان. ته‌مه‌ندرێژ بن و كوردستان هه‌ر ئاوه‌دان بێت. زۆر سوپاس. |
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە