نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له پاراستنى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كان ده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له پاراستنى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كان ده‌كاته‌وه
ئێواره‌ى سێشه‌ممه 2023/8/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤۆلکەر تورک، کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان كه یه‌كه‌م جاره دێنه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دۆخى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كان، زه‌مینه‌ى كار و چالاكی ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئازادی ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌بڕین و كارى ڕۆژنامه‌وانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌ر‌فه‌ت و كێشه‌كانى، تاوتوێ كران.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمیسارى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، وێڕاى باسكردن له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى، چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌ندێ له بواره‌كانى دۆخى مافى مرۆڤ و پرسى ئازادییه‌كان و كارى ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێراى ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا، پابه‌ندی هه‌رێمى كوردستانى به پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و یه‌كسانى و دادپه‌وه‌رى دووپات كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێزیان داواى كرد دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى تایبه‌ت به‌و بوارانه، وه‌ك هاوبه‌شێك هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى ڕاگوزه‌ردان و پێویستییان به یارمه‌تى و پشتگیرى هه‌یه بۆ بره‌ودان به‌و بوارانه.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە