نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كار و چالاكییه‌كانى ژاپۆن ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كار و چالاكییه‌كانى ژاپۆن ده‌كات
نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و چالاكییه‌كانى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه به درێژایی ساڵانى ڕابردوو ئاژانسى جائیكاى ژاپۆنى بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تى و لایه‌نه حكوومییه‌كانى ئه‌و وڵاته، چه‌ندین كار و پرۆژه‌ى ژێرخانیان له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ كردووه و له قه‌رزه‌كانیاندا بۆ عێراق، ڕه‌چاوى به‌شى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نیكیهیرۆ ئاراكاوا به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ری ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان كه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/4/25 به‌ڕێوه چوو، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و ئاماده‌یى بۆ هه‌موو پشتگیرییه‌ك له ئه‌ركه‌كه‌ى، هیواى خواست ژاپۆن ئاماده‌یییه‌كى كاراترى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، له كار و پرۆژه‌كانى به‌رده‌وام بێت و له هه‌ر یارمه‌تى و هاریكارییه‌كى داهاتوویدا بۆ عێراق ڕه‌چاوى به‌شى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ری ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵه كه توانیویه‌تى له هه‌رێمى كوردستان هاریكار بێت، هه‌روه‌ها خوازیاره بواره‌كانى هاریكارى له‌نێوان هه‌ردوولادا بره‌و پێبدات. وێڕأى سوپاس و پێ‌زانین، هیواى به‌رده‌وامیى ئه‌و ئاسانكارى و پشتگیرییه‌ى خواست كه پێشكه‌ش به كار و پرۆژه‌كانى ژاپۆن و ئه‌ركه‌كانى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ری ژاپۆن له هه‌ولێر كراون.
له چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ژاپۆن و ده‌رفه‌تى هاریكاری نێوانیان له بواره جیاكاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه تاوتوێ كران.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە