نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/25، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكى سیاسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عیراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تیرۆر و جمووجۆڵه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی هه‌بوونى تێڕوانین و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕیار و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوویى و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت.
هه‌ردوولا نیگه‌رانییان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى كه بوونه هۆى دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختیان له گرینگی پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە