نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ڤاتیكان كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ڤاتیكان كۆبووه‌وه .
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/4/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له میتیا لێسكۆڤار باڵیۆزى ڤاتیكان له عێراق كرد كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى، جارى یه‌كه‌مه به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڤاتیكان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ڕووداوێكى مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كان بۆ ووڵاته‌كه‌یان كه به‌هۆى شه‌ڕ و تووندوتیژییه‌كانى ساڵانى ڕابردووه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆریان عێراقیان جێهێشتووه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاتۆلیكى له عه‌نكاوه به هه‌نگاوێكى گرینگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه كه په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى باش و پێشكه‌وتووه، بۆیه ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرینگى به كوالیتی خوێندن و كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت و زانكۆكان تۆڕى فراوانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهان درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وى زۆرترین سوود له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان ببینن و ببنه پردى په‌یوه‌ندى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن.
باڵیۆزى ڤاتیكان له عێراق سوپاس و پێزانینى ڤاتیكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى دیكه‌ى عێراق ده‌رگاى به‌ڕووى ئاواره مه‌سیحییه‌كاندا كرده‌وه و داڵده‌ى دان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له ڤاتیكان به بایه‌خ و ڕێز و ستایشێكى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانرێت و سوپاس و ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌رپرسان و گه‌لى كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌داسه‌تى پاپا كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرینگى مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كی هه‌رێمى كوردستانن و ڕۆڵێكى به‌رچاو له خزمه‌تكردن و بونیاتنان و به‌رەو پێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى كولتوورى پێكه‌وه ژیاندا ده‌گێڕن. دووپاتیشى كرده‌وه بۆ زامنكردنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستاندا كه خه‌ریكه ئاماده ده‌كرێت هه‌موو مافه‌كانى مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ده‌پارێزرێت.
دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى كوتان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردن و دۆخى عێراق به‌گشتى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه شاندێكى كه‌نیسه تیایدا به‌شدار بوون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە