نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كیتی ئه‌ورووپا له عێراق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كیتی ئه‌ورووپا له عێراق كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/26 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارتن هووس باڵیۆزى یه‌كیتی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ڤەنسەن گیووم پۆپۆ به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌كیتی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوكارى و هاوبه‌شی نێوانیان، هه‌وڵه‌كانى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ برده‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى یه‌كیتی ئه‌ورووپا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له زۆر بواردا پێویستییان به هاریكاری و یارمه‌تیدانى زیاترى یه‌كیتی ئه‌ورووپا هه‌یه.
دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئازادییه‌كان، دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاراسته و ڕێڕه‌وى ڕاست ده‌بێت و به‌ها و چه‌مكه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ جیهانى پێشكه‌وتوودا ده‌پارێزێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە