نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه
هه‌ر له میانەى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی ووڵات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێ كردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسی پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه كه ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك یاسا له خۆی ده‌گرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە