نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
دووشه‌ممه 2023/9/11 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئالینا ڕۆمانۆڤسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌تى پرسى بوودجه و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی گفتوگۆیه‌كى بۆنیادنه‌رانه له‌نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، به شێوه‌یه‌ك مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكات و ئارامى و سه‌قامگیرى سیاسی ووڵات بپارێزێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له گرینگی جێبه‌جێكردنى سیستەمى فیدراڵى له عێراق كرده‌وه وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ده‌بێ وه‌ك هه‌رێمێكى فیدراڵى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت و به‌رده‌وامی كێشه و ناكۆكی له‌نێوان حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، له به‌رژه‌وه‌ندیى وڵات‌دا نییه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و دابینكردنى شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا و ڕێككه‌وتنه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له ته‌بایى و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان كرده‌وه.
ده‌رفه‌ته‌كانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆیى و به‌هێزكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى یەزیدییان و گرینگی جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە