نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/2/15 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق، هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كانى، دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، هه‌نگاوه‌كانى دواى ئه‌وه و گرینگی پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌ى دیمۆكراسى له عیراق، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى كۆى دۆخه‌كه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به ئارامى و سه‌قامگیرییه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌رنامه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت كه له به‌رژوه‌ندی ته‌واوى پێكهاته‌كانى عیراقدا بێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كرده‌وه و لایه‌نى به‌ریتانى سوپاسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ كرا.
لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بوو. تیایدا باس له په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پایه‌نده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیدا بكرێن و ده‌ستووریش ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه و په‌سه‌ندى هه‌مووان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە