نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى توركیا كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى توركیا كۆبوونه‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له عه‌لى ڕه‌زا گونه‌ى، باڵیۆزى توركیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریكاری هاوبه‌شدا، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵی عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى سه‌قامگیرى و ئاشتى له عێراق كه كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنیان به هاریكاری نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانى ووڵات و سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رچاوه مرۆیى و سرووشتییه‌كانى عێراق.
گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه ده‌رباره‌ى دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە