نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌‏

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌‏

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/9/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ خالد بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵیۆزى قه‌ته‌ر له‌ عێراق ‏كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ‌په‌یوندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ‏سیاسی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوولخانه‌ى گشتی ‏قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر له‌ داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالى جیهانى 2022 تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ ‏په‌یوه‌ندییه‌كان و هاویكاری هاوبه‌شى نێوانیان و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاكاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان لە گرینگی گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانی قه‌ته‌رى‌ ‏بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.‏

گرینگی ئارامى و سه‌قامگیری سیاسی عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ‏دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو‌.‏


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە