نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا كۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٨/٢ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له هانۆ پێڤکور وه‌زیری به‌رگری ستۆنیا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه سه‌ر به‌رنامه‌ى سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا بۆ هێزه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش ، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامی ئه‌ركى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كی داعش كه هێشتا مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جیددییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شدارى و ڕۆڵى ئیستۆنیا و هێزه سه‌ربازییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و له ئه‌ركى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرینگی به‌رده‌وامی هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه كرده‌وه.
دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە