نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

دووشه‌ممه‌ 2023/10/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سیاسی عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارییانه كرد كه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگى و پێوستی ته‌بایى و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك هه‌ڵوێستییان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى سووریا و كه‌مپى ئه‌لهۆل و گرینگی پاراستنى سه‌قامگیرى، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جیى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە