نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى سویسرا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى سویسرا كرد
به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/1/20 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له لوكاس گاسه‌ر باڵیۆزى سویسرا بۆ عیراق و ئوردن و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له عه‌ممانه‌وه كاره‌كانى به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سویسرا تاوتوێ كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگی كردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵیۆزخانه له به‌غدا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عیراق به‌گشتى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه فره‌ییى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى له عیراق ده‌وڵه‌مه‌ندییه و گرینگه عیراقییه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سیاسی ووڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و حكوومه‌تى داهاتوو و پرۆسه‌ى سیاسى به‌گشتى كۆكه‌ره‌وه و له خزمه‌تى سه‌قامگیریى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى عیراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى و له ئاستى ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌میدا بێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گرینگه له عیراق سه‌قامگیری سیاسى هه‌بێت و ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شى بدۆزرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كه ئیراده و بڕیارى سیاسى پێویسته، هه‌روه‌ها پابه‌ندى به ده‌ستووره‌وه بكرێت و فیدرالى بچه‌سپێت، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له پشتیوانیكردنى عیراق به‌رده‌وام بێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە