نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا كرد
نیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه 2023/8/8 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م عێراق له بوارى ئاسایش و ئابوورى و دامه‌زراوه‌كاندا تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرینگی قۆستنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جیى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا خاتوو ڕۆژى كه‌یڤ كونسوولى گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە