نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى هۆڵه‌ندا دەکات
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/11/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له میشێل ڕێنته‌نار باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا دۆخى عێراق، به‌تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و مشتومڕانه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ن، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، ڕۆڵى هێزه هۆڵه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا و هاریكاری هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ڕێكاره یاسایى و ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق بكرێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرایه‌وه به‌تایبه‌تیش له بوارى كشتو‌كاڵى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت و هه‌هامه‌نگی زانكۆیى و ئه‌كادیمیدا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هاریكارى و پشتگیری هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا كرد و ڕۆڵى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هۆڵه‌نداى به‌زر نرخاند بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە