نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى پاكستان دەكات

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى پاكستان دەكات

دووشه‌ممه‌ 2023/10/23 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵیۆزى پاكستان كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ باڵیۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌، باڵیۆزى پاكستان، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هیواى به‌ره‌وپێش چوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ كرا.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە