نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى چین كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى چین كرد
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/8/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سووى وى، باڵیۆزى نوێى كۆمارى چینى نیشتیمانی و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چین دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چین ده‌ربڕى كه له كاتى په‌تاى كۆڤید_19دا پێداویستی پزیشكى پێشكه‌ش به دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى نوێى چین له عێراق وێڕاى ده‌ربڕینى سه‌رسامى به ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانینى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، جه‌ختى له خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانییه له‌گه‌ڵ چین، هه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رز ببێته‌وه.
چالاكییه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا و كونسوولخانه‌یان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه كونسوولى گشتی چین ئاماده‌ى بوو.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان - عێراق
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە