نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوولى نوێى كۆریاى باشوور كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوولى نوێى كۆریاى باشوور كرد
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز چۆ كیجۆنك كونسولى گشتیى نوێى كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگیریه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا و سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاریى مرۆیى و بنیاتنانى توانسته‌كان و پشتگیریى كۆریاى باشوور دووپات كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوون و ئاژانسى كۆیكاى كۆرییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
لاى خۆیه‌وه كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور دووپاتى كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیى تایبه‌ته و هیواى خواست بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌یى و چالاكییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تایبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانیا كۆرییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى به‌تایبه‌تى له بوارى په‌روه‌رده‌یى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە