نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوولى نوێى یوونان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

پەیامی کورد    ...     نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوولى نوێى یوونان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/4/25  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ستاڤرۆس كیریمیس كونسولى نوێى یوونان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى خۆیان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا دووپات كرده‌وه‌.

 كونسولى نوێى یوونان له‌ هه‌رێمى كوردستان وێراى سوپاس و خۆشحاڵى به‌ دیداره‌كه‌، ڕایگه‌یاند :  سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى دیكه‌ى یۆنان زۆر بایه‌خ و گرینگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ل و حكوومه‌تى یوونان به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونه‌كه‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌یى و بازرگانیدا كرده‌وه‌‌ و دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە