نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسووڵى نوێى ڕووسیا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسووڵى نوێى ڕووسیا كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له دیدارێكدا له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له ماكسیم ڕۆبین كونسووڵى گشتی نوێى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه كونسوولى گشتی نوێى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵی خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا كرد و هیواى خواست به پشتگیری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە