نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان پێشوازى له كونسوولى گشتی كۆریا و سه‌رۆكى كۆئیكا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان پێشوازى له كونسوولى گشتی كۆریا و سه‌رۆكى كۆئیكا كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/2/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سیونگچۆل لیم كونسوولى گشتی كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان و كۆ هیسۆك سه‌رۆكى ڕێكخراوى كۆئیكاى كۆرى كرد.
له دیدارێكدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكییه‌كانى ڕێكخراوى كۆئیكا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران كه ساڵانێكى درێژه یارمه‌تی هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و چه‌ندین پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ناوچه جیاكانی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تی كۆریاى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كار و چالاكییانه دا كه ڕێكخراوى كۆئیكا له چه‌ندین كه‌رت و بوارى جیادا بۆ یارمه‌تیدانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامیان ده‌دات، هه‌روه‌ها كار و خزمه‌تى تیمى سه‌ربازی زه‌یتوونى كۆرى به‌بیر هێنایه‌وه كه بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیى هه‌ردوولایان پته‌و كرد.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌ر‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە