نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له كونسووڵی تازه‌ی ئیتاڵیا دەکات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له كونسووڵی تازه‌ی ئیتاڵیا دەکات
له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی نوێی ئیتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی سه‌ربازی ئیتاڵیای له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و یارمه‌تیدانیان بۆ پێشمه‌رگه به‌رز نرخاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسووڵی تازه‌ی ئیتاڵیا كرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كانیدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانی سه‌ربازی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و یارمه‌تیدانیان بۆ پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه و هاوكارییه مرۆیییه‌كانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه.
كونسووڵی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی نیشان دا كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هیوای خواست بتوانێت بره‌و به پێوه‌ندییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بدات به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، كولتووری و په‌روه‌رده‌ییدا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئیتاڵیای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌ی داعشدا ده‌ربڕی.
دۆخی بڵاوبوونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌تای كۆڤید_19، كاری تیمه ئیتاڵییه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بواری شوێنه‌واردا، ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی ئیتاڵی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له ئیتاڵیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌ری تری دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە